(ABNA24.com) ئەشرەف قەدرە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی بەردەوام بوونی گەمارۆی غەزە لە لایەن ئیسرائیلەوە، ئەو ناوچە لە گەڵ توندترین قەیرانەکان لە ساڵەکانی ڕابردوو لە بواری دابین کردنی دەرمان لە نەخۆشخانە و ناوەندە دەرمانییەکان بەرەوڕوویە.
بە پێی ئەم راپۆرتە، ئەو بەرپرسە فەلەستینییە وتی: ئێستا لە گەڵ قەیرانێکی بێ وێنە لە بواری دابین کردنی دەرمان و ئامیری پزیشکی بەرەوڕووین.
شیاوی باسە، سەرەڕای تێپەڕینی چەندین ساڵ لە گەمارۆی هەمە لایەنەی کەرتی غەزە و دروست کردنی قەیرانی خۆراک و دەرمان لە ناوچەکە، کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی هیچ هەوڵێکی بۆ شکستی ئەو گەمارۆوە ئەنجام نەداوە.
/129
١٧ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٧:٢٢
News ID: 962035
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین جەختی کرد کە لە ئەنجامی بەردەوام بوونی گەمارۆی کەتی غەزە لە لایەن ئیسرائیلییەکانەوە؛ ئەو ناوچە لە گەڵ قەیرانێکی توند لە بواری دابین کردنی دەرمان بەرەوڕوو بووەتەوە.